Activities & Preparators


كۆبوونەوەی بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری سەبارەت بە كۆرسبووك

posted May 14, 2017, 1:40 PM by Hardawan Mahmoud

ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 22-11-2016 د.نەبیل بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەڵاحەدین لەگەڵ بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان و نوێنەرانی پەرەپێدانی پرۆگرام لە كۆلێژەكان كۆبووەوە سەبارەت بە یەكخستنی كۆرسبووكی سەرجەم بابەتەكانی گشت قۆناغ و بەشەكان. پاشان ئەپلۆدكردنیان بۆ سەر وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی.

كۆنووسی (پێنجه‌م)

posted May 14, 2017, 12:33 PM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (پێنجه‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016-2017

ڕێكەوت: دووشه‌ممه‌3/4/2017.       

كات: 10ی سەرلەبەیانی                  

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێزد. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد، و به‌خێرهاتنى دكتۆر مصطفى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بۆ ئاماده‌بونى به‌رێزيان بۆ ئه‌م كۆبونه‌وه‌يه‌، و‌ ده‌ست خۆشى له‌ به‌رپرسى دڵنیایی جۆرى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى شقلاوه‌ى كرد بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى كارى كردوه‌ له‌م لێژنه‌يه‌ و‌ به‌خێرهاتنى به‌رپرسى تازه‌ى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم:  دەستخۆشی لە سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ كرا بۆ هه‌وڵدانيان به‌ خەرجكردنى (75)كاتژمێر زێده‌كى بۆئه‌ندامانى لێژنه‌ى ڕێزبه‌ندى نيشتمانى زانكۆكانى كوردستان، لەسەر ئەرك و ماندووبوونیان بەتایبەتی ئەو بەڕێزانەی كە له‌ پشووى هاوين هەر بەردەوام بوون لە دەوام كردن و كاریان كردووە لە جێبەجێكردنی كارەكانی‌ ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان.   

دووه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران كه‌ زياتر بايه‌خ به‌ كۆرس بوكى مامۆستا بدرێت و‌ تاوەكو بزانرێت لە هه‌ر كۆلێجێك چه‌ند مامۆستا كۆرسبووكى بە فۆرمی ستانداردی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەكردووە و له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه‌ كۆرسبووكەكانیان داوەتە قوتابیان، هەروەها ئه‌و مامۆستايانه‌ى كۆرسبووكيان ئامادە نەكردووە، دووبارە داوایان لێبكرێت كە كۆرسبووك ئامادە بكەن و بیدەنە دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانیان و دواتریش كۆلێژەكان لەسەر (CD) ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی زانكۆی بكەن‌، ڕێكەوتی 13/4/2017 وەك دوا وادە دەستنیشان كرا بۆ ناردنی تەواوی كۆرسبووكەكان.

سێيه‌م: نوێنه‌رانى دڵنيايى جۆرى كۆلێجه‌كان ڕاسپیردران كە كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌ندامانى لێژنه‌ى دڵنيايى جۆرى به‌شه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى و ڕوونكردنەوەی پێویست لەبارەی شێوازی پڕكردنەوەی فۆرمی زانستخوازی بەردەوام(CAD)‌ و فۆرمی هەگبەی مامۆستا (Teacher Portfolio) بكرێت بۆ گشت مامۆستايان به‌تايبه‌تى چۆنییەتی دروستكردنی وێبسات و پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستا و ئەرشیف كردنی چالاكییە ئەكادیمی و زانستییەكانی مامۆستا لەلایەن خۆیەوە بەشێوەی ئەلیكرۆنی و ئۆنلاین.

چواره‌م: ده‌ست خۆشى له‌و كۆلێجانه‌ كرا كه‌وا ده‌ست پێشخه‌ريان كرد بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسيمى ڕێزلێنان و شايسته‌ى مامۆستايانی سەركەوتوو له‌پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى، وه داوا له‌و كۆلێجانه‌ى كه‌ تاكو ئێستا ئه‌و مه‌راسيمه‌يان ئه‌نجام نه‌داوه‌ هه‌وڵبدرێت ئه‌نجامى بده‌ن.

پێنجه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی پەرەپێدانی پرۆگرامەكان لەسەرەتای ساڵی تازەوە هەوڵ بدەن بۆ یەكخستنی سلیبەسی تەواوی بابەتەكانی هەموو قۆناغەكان سەرجەم كۆلێژ و بەشەكان.

شەشەم: سه‌باره‌ت به‌ ڕيزبه‌ندى نیشتمانی زانكۆكانى كوردستان، پێشنیاركرا بەدانانى ليژنه‌يه‌ك بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانی ڕيزبه‌ندى زانكۆكان تاكو بەباشی ئامادەسازی بۆ ئەو پرۆسەیە‌ بكرێت.

حەوتەم: سه‌باره‌ت به‌ پرۆسەی وەرگرتنی فيدباكى قوتابیان، داوا له‌ به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كۆلێجه‌كان كرا ‌رۆژى چوارشه‌مه‌ ڕێكەوتی 5/4/2017 سه‌ردانى چاپخانه‌ى زانكۆ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى فۆرمى فيدباكى قوتابى، هەروەها نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ڕاسپێردران كە ئەندامانی دڵنیایی جۆریی بەشەكان ئاگادار بكەنەوە كە پێش ئەنجامدانی پرۆسەی فیدباك زانیاری و بەرچاوڕوونی تەواو بە قوتابیان بدەن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت.

هه‌شته‌م: هه‌وڵ بدرێت لەو كۆلێژ و بەشانەی كە تاقیگەی كۆمپیوتەریان بەپێی پێویست لەبەردەستە پرۆسەی فیدباك بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدرێت، هەروەها كار بۆ ئەوەش بكرێت كە لە ساڵانی داهاتوو ئەم ئەزموونە لە بەشەكانیتریش ئەنجام بدرێت، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ئای تی بەئاگاداری ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروباری زانستی.

نۆيه‌م: سه‌باره‌ت به‌ پرۆسەی زانستخوازى به‌رده‌وام، داوا له‌ به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كۆلێژەكان ڕاسپێردران، بە ئەنجامدانی سيمينارى تايبه‌ت بۆ زانیاری پێدان بەمامۆستایان دەربارەی چۆنییەتی ‌دروستكردنی وێبسایتی مامۆستا و چۆنییەتی پڕكردنەوەی داتا پێویست و داواكراوەكانی ناو پرۆسەكە، پاشان بەرپرسیانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ڕاسپێردران كە ووردبینی تەواو لەداتا داخڵكراوەكان بكەن تاوەكو هەڵسەنگاندنەكان بەشێوەیەكی بابەتییانە و وورد و دروست ئەنجام بدرێت.

ده‌يه‌م: داوا له‌به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كرا كه‌وا ياداشتێك پێشكه‌ش به‌ ڕاگرى كۆلێج بكەن بەمەبەستی پێكهێنانی ليژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى‌ هه‌گبه‌ى مامۆستایان، ليژنه‌كه‌ پێكدێت له‌ سه‌رۆكى به‌ش و به‌رپرسى دڵنيايى جۆرى كۆلێج و به‌رپرسى ليژنه‌ى زانستى له‌ كۆلێج و به‌رپرسى دڵنيايى جۆرى به‌ش، و‌ هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌ك پێك بهێندرێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى هەگبەی ياريده‌ده‌رى ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان كه‌ پێك دێت له‌ ڕاگرى كۆلێج و ياريده‌ده‌رى ڕاگر و به‌رپرسى دڵنيايى جۆرى كۆلێج و به‌رپرسى ليژنه‌ى زانستى كۆلێج.

يازده‌م : پێشكەشكردنی سيمنارێك له‌لايه‌ن (م.هه‌رده‌وان مەحمود)، سه‌باره‌ت به‌ زياتر ئاشنابوونى مامۆستايان لەسەر شێوازی پڕكردنەوەی فۆرنی هه‌گبه‌ى مامۆستا.

 ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوەبوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.رێبوار عمر حسن

زانست

Rebwar.hassan@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ازاد شكور صالح

ياسا

azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د. نارين محمد امين ولي

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د. جيهاد شكرى رشيد

زمان

Jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م. نهلة حسين طة

پەروەردەی شقلاوە

nahla.taha @su.edu.krd

14

م.ى.توانا يحيى خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

15

د.نيشتمان نورالدين سليمان

په‌روه‌رده‌

neshtiman.suliman@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

د. حيدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

 

18

م. كانياو اسماعيل محمود

كشتوكال

Kanyaw.mahmud@su.edu.krd

 

 

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

    بڕیاردەری لێژنە       

             پ.د.نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

كۆنووسی (چواره‌م)

posted Mar 9, 2017, 7:05 AM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (چواره‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016-2017

ڕێكەوت: سێ شه‌ممه‌14/2/2017.   

كات: 10ی سەرلەبەیانی                 

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێزد. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد،‌ ،پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: دەستخۆشی لە هەموو نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان كرد، لەسەر ئەرك و ماندووبوونیان. بەتایبەتی ئەو بەڕێزانەی كە له‌ پشوى هاوين هەر بەردەوامبوون لە دەوام كردن و كاریان كردووە لە جێبەجێكردنی كارەكانی‌ ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە وەك پاداشتێكی مادی لەسەر داوای بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بڕیاردرا بۆ هەر یەك لەو بەڕێزانەی لە پشووی هاوین دەوامیان كردووە (75) كاتژمێر زێدەكیییان بۆ هەژماربكرێت، كە لە ڕیگەی ژمێريارى كۆلێجەكانیانەوە فۆرمی كاتژمێرە زیادەكان پڕ دەكەنەوە.

دووه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران كە لەماوەی دوو هەفتەدا، كۆرسبووكی تەواوی بابەتەكانی سەرجەم بەش و قۆناغەكان كۆبكەنەوە و لەسەر ‌(CD) ڕەوانەی به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دڵنيايى جۆريى بكەن، دوا وادەش بۆ ئەم پرۆسەیە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 26-2-2017 دەبێت.

سێيه‌م: پاش ئەوەی كۆرسبووكەكان بەتەواوی گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی، داخلی سیستمێكی ئەلیكترۆنی دەكرێت وهەموو كۆرسبووكەكان لەسەر وێبسایتی دڵنیایی جۆری زانكۆ دەدانرێت بەپێی كۆلێژ و بەش و قۆناغ پۆلێن دەكرێت بۆ ئه‌وه‌ى قوتابيان بە ئاسانی بتوانن سوودى لێوه‌ربگرن.

چواره‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران, كە لە سەرەتای مانگی نیسان 1-4-2017  دەست بكەن بەپرۆسەی‌ فيدباكى قوتابيان. بۆ ئه‌مساڵ فۆرمى فيدباكى قوتابيان له‌ فۆرمێكی (10)پرسيارى پێكهاتووه‌, پرۆسەی وەرگرتنی فیدباكی قوتابیانیش دەبێ لە ماوەی یەك مانگ كۆتایی پێبێت.

پێنجه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران, كە به‌نووسراوى فەرمی و به‌ واژۆى راگر كۆى گشتى ژماره‌ى قوتابيان ڕه‌وان بكرێت، تاوەكو لەسەر بنەمای ژمارەی قوتابییان بەپێی پێویستی كۆلێج و بەشەكان فۆرمى فیدباكی قوتابیان ئامادە بكرێت و بەسەر كۆلێجەكاندا دابەش بكرێت, دوا وادەش بۆ ئەم پرۆسەیە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 26-2-2017 دەبێت .

شەشەم: تاووتوێكردنی پرۆسەی (اعتمادیة)، وەك هەنگاوێكی گرنگ لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و هەڵسەنگاندا. بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا كە لە ڕێگەی هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ده‌ره‌كى (مقوم خارجي) ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدرێت بەو مەرجەی هەڵسەنگێنەرەكە له سنوری شارى هه‌ولێر بێت، چ لە زانكۆ حكومییەكان و یاخود زانكۆ تايبه‌تەكان بێت.

حەوتەم: تاووتوێكردنی هەژماركردنی خاڵەكانی هەردوو پرۆسەی زانستخواز و هه‌گبەی مامۆستا‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆك به‌ش و لێژنه‌ى زانستى و ليژنه‌ى دڵنيايى جۆرى بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو لە هه‌ڵسه‌نگاندن و هەژماركردنی خاڵ بۆ مامۆستايان.

هه‌شته‌م: پێشكەشكردنی سيمنارێك له‌لايه‌ن (مامۆستا هه‌رده‌وان مەحمود), سه‌باره‌ت به‌ چۆنییەتی پڕكردنەوەو هەڵسەنگاندنی داتاشیتی پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام و هه‌گبه‌ى مامۆستا.

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكەئەم بەڕێزانەی خوارەوەبوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.رێبوار عمر حسن

زانست

Rebwar.hassan@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

م.ى. ديارى مسعود خليل

ياسا

dyaree.khalil@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د. نارين محمد امين ولي

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د. جيهاد شكرى رشيد

زمان

Jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م.ى.بوتان لطيف عبدالقادر

پەروەردەی شقلاوە

botan.abdulqadir@su.edu.krd

14

م.ى.گۆران محمد فقێ

هونەرە جوانەكان

goran.faqe@su.edu.krd

15

د.نيشتمان نورالدين سليمان

په‌روه‌رده‌

neshtiman.suliman@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

د. حيدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

    بڕیاردەری لێژنە       

                      پ.د.نبیل عادل فخری

                     بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

كۆنووسی (سێیەم)

posted Jan 21, 2017, 10:28 AM by Hardawan Mahmoud   [ updated Jan 21, 2017, 8:30 PM ]

كۆنووسی (سێيه‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016-2017

ڕێكەوت: سێ شه‌ممه 2017/1/10.     

كات: 10ی سەرلەبەیانی                  

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێزد. نبیل عادل فەخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد،‌ ده‌ست پێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ يه‌كتر ناسينى نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان و نوێنەرانی په‌ره‌پێدانى پرۆگرامی كۆلێژەكان، پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: باس له‌ سوپاس و پێزانين كرا كه‌ له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى زانكۆ وه‌رگيرابوو  بۆ ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه‌ پله‌ى شياويان هێناوه‌ له‌ پرۆسه‌كانى دڵنيايي جۆرى بۆ سالى خوێندنى (2015-2016)،‌ لەو پرۆسەیەشدا (397) مامۆستا  شایستەی بەخشینی سوپاس و پێزانینی ئەنجومەنی زانكۆ بوون، ناردنى فه‌رمانى زانكۆیی بۆ سه‌رجه‌م كۆليجه‌كان له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دلنيايی جۆرى .

دووه‌م: به‌خێرهانى بەڕێز د.موئەيد كرا به‌رپرسى تازه‌ى (سەنتەری تەكنەلۆژیای زانیاری) كه‌ بەڕێزيان ئاماده‌بوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خوازرا له‌ كاره‌كه‌ى.

سێيه‌م: تاوتوێكردنى ڤێرژنە نوێیەكەی وێبسایتی پرۆفایلی مامۆستایان كرا، مامۆستا ده‌بێت وێبسایتی پرۆفایلی تازه‌ بكاته‌وه‌ و ڕەچاوی گۆڕانكارییە تازەكان بكات كە تێدا كراوه‌، پێشنياريش  كرا كه‌وا له‌ پرۆسه‌ى دلنيايي جۆرى زانستخوازى به‌رده‌وام و هه‌گبه‌ى مامۆستا بەشێوەی ئۆنلاين پربكرێته‌وه‌ هاوشێوەی پار و بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانكارییە نوێیەكان، سەبارەت بە فيدباكى قوتابيانيش هه‌وڵ بدرێت  لەو كۆلێژانەی كە گونجاون به‌ ئۆن لاين بكرێت.

چواره‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانیش ڕاسپێردران كە كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌ندامانى دڵنیايي جۆرى بەشەكانی كۆلێجەكانیاندا بكەن و سیمیناری تایبەت بە چۆنییەتی گۆڕانكارییە نوێیەكانی ناو وێبسایتی پرۆفایلی مامۆستا و بەشەكانی وێبساتەكە بۆ سەرجەم مامۆستایانی كۆلێجەكانیان ڕوون بكەنەوە.

پێنجه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانیش ڕاسپێردران كە پابه‌ندبن به‌كاتى دياريكراو سه‌باره‌ت به‌ناردنه‌وه‌ى دۆكيومێنت و زانيارییە داواكراوەكان له‌ پرۆسه‌ى دلنيايي جۆرى كۆليجه‌كان بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دلنيايي جۆرى زانكۆ.

شەشەم: پێشنياركرا كه‌وا يه‌كه‌ى دلنيايي جۆریى و يه‌كه‌ى په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان لە كۆلێژەكان بكرێت به‌ يه‌كه‌ى دڵنيايي جۆرى و په‌ره‌ پێدانى پرۆگرام، تاوەكو هەماهەنگی و هاوكاری هەردوو یەكەكە بەهێزتربێت بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان.

حەوتەم: له‌لايه‌ن بەڕێز د.فاطمه‌ به‌رپرسى په‌ره‌پێدانى پرۆگرام چه‌ند خاڵێكی سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی بابەتی (گفتوگۆی ئەكادیمی و بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە) تاوتوێكران و باس له‌ كاروچالاكيه‌كانى بۆ ئاماده‌ بووان كرد.

هه‌شته‌م: نوێنەرانی په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی بەشەكان ڕاسپێردران بە كۆكردنەوەی كۆرسبووكی هەموو بابەتەكان بۆ سەرجەم بەش و قۆناغەكان، دواتر لە وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی ئەپلۆد دەكرێن بەپێی كۆلێژ و بەش و قۆناغەكان.

نۆیەم: له‌لايه‌ن بەڕێز د. مؤيد به‌رپرسى (سەنتەری تەكنەلۆژیای زانیاری) باس له‌ كێشەو گرفتەكانی وێبسايتى زانكۆى سەڵاحەدین كرد، چه‌ند روونكردنه‌وه‌كى بۆ ئاماده‌بووان باس كرد. هەروەها باسی كه‌م و كوڕى هۆبەی (IT) له‌ كۆلێجه‌كان كرد، كه‌ ئەوانیش هۆكارن لە كێشەكانی وێبسایتی زانكۆ و كاریگەریی لەسەر دابه‌زاندنى ئاستى زانكۆ هەبوو لەڕیزبەندی نیشتیمانی زانكۆكان.

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.هاوكار طاهر طه

زانست

Hawker.taha@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ئازاد شكور صالح

ياسا

Azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

Sami.hussein@su.edu.krd

8

م.كانياو اسماعيل محمود

كشتوكاڵ

kanyaw.mahmud@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د. جيهاد شكرى رشيد

زمان

Jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.ئەردوان مصطفی

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م.ى.ژوان عبدالسلام

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

14

م.ى.توانا یحی خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

15

د. نيشتمان نورالدين

په‌روه‌رده‌

neshtiman.suliman@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

م.ديارى مسعود خليل

ياسا وزانسته‌ سياسيه‌كان

dyaree.khalil@su.edu.krd

18

د. حيدر عبدالله حداد

زانست

haider.haddad@su.edu.krd

19

د.فاطمة رشيد حسن

په‌ره‌پێدانى پرۆگرام

fatimah.hassan@su.edu.krd

20

د.مؤيد يوسف بطرس

بەڕێوەبەری سەنتەریIT

moayad.potrus@su.edu.krd

21

د. رزگار مغديد احمد

بەرێوەبردن و كارگێری

rizgar.ahmed@su.edu.krd

22

د.ديار مغديد احمد

پەروەردەی وەرزش

diar.ahmed@su.edu.krd

23

د. نه‌وزاد محمد عزيز

كشتوكال

nawzad.aziz@su.edu.krd

24

خوله‌ رؤوف خانقا

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

khawlah.khanekah@su.edu.krd

25

م.ى.على هادى ابراهيم

هونەرە جوانەكان

ali.hadi57@hotmail.fr

26

د. قاسم هاشم محمود

ياسا وزانسته‌ سياسيه‌كان

 kasim.mahmud@su.edu.krd

27

د. قادر محمد حسن

ئه‌ده‌بيات

Phd.qader@yahoo.com

28

د. على محمود سورداشى

زانست

ali.surdashy@su.edu.krd

29

د. عادل كمال خضر

په‌روه‌رده‌

adwl.khider@su.edu.krd

30

م.ى. سوزان طالب محمد

پەروەردەی شقلاوە

Soz86soz@yahoo.com

31

د. بشير نايف القاضى

ئەندازیاری

basher.mohammed@su.edu.krd

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

    بڕیاردەری لێژنە       

                      پ.د.نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

 

كۆنووسی (دووه‌م)

posted Dec 8, 2016, 11:55 PM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (دووه‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016- 2017

ڕێكەوت: سێ شه‌ممه‌ 22/11/2016.           

كات: 10ی سەرلەبەیانی                

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێز د. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى ئەندامانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد، پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: گازاندەی مامۆستایان لەسەر ئەنجامەكانی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی تاووتوێكرا، رۆژى چوارشه‌مه‌ ڕێكەوتی 30-11-2016 دەستنیشان كرا وەك دوا وادە بۆ ناردنى گازانده‌كان بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی زانكۆ.

دووه‌م: داوا له‌به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كۆلێجه‌كان كرا كە پێداچوونە و ووردبینی بكەن بە داتابەیسى ناوو زانياريى مامۆستايان و هەڵە كەم و كوڕییەكان و ناوە دووبارەكان چاك بكەنەوە، ڕێكەوتی 10-12-2016 وەك دوا وادە دەستنیشانكرا بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە.

سێيه‌م: تاوتوێكردنى خاڵه‌ هەژماركراوەكانى پرۆسه‌ى دڵنیایی جۆریی له‌لايه‌ن به‌رپرسانى دڵنياى جۆرى كۆلێجه‌كان بۆ زياتر بايه‌خدان و هاندانى مامۆستایان بۆ ئەنجامدانی چالاكی زانستی و ئەكادیمی جۆراوجۆر, خاڵە هەژماركراوەكانیش بەجۆرێك بێ كە زیاتر پێوانەیی بێ و هەڵسەنگاندنی ڕوون و دیار بێ.

چواره‌م: له‌ به‌رپرسانى دڵنیایی جۆریی كۆليجه‌كان داواكرا كە فه‌رمانى كارگێرى پێكهێنانى لێژنه‌ى دڵنیایی جۆریی كۆليجه‌كان بنێردرێت بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دڵنیایی جۆریی زانكۆ .

پێنجه‌م: پێشكه‌شكردنى سمينارێك له‌لايه‌ن به‌رێز (م.هەردەوان محمود كاكەشێخ) سەبارەت بە ئاستەنگ و گرفتەكانی بە ئەلیكترۆنی كردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی پاش تێپەڕبوونی ساڵێك و چۆنییەتی چارەسەركردنی گرفتەكان.

شەشەم: داواكرا كە سەرجەم مامۆستایانی زانكۆ بۆ پرۆسەی دڵنیایی جۆریی ئەمساڵ لەسەر ئەو تێمپلێتە تازەیە پرۆفایل و وێبسایتی تایبەت بەخۆیان دروست بكەن.

حەوتەم: بۆ بەرزكردنەوەی ڕانكی وێبسایتی زانكۆ پێشنیاركرا بۆ پرۆفایلی هەر مامۆستایەك (سەب دۆمەین)ێك لەسەر وێبسایتی زانكۆ دروست بكرێت و پاشان سەب دۆمەینەكە لینك بكرێت بە پرۆفایلی وێبساتی مامۆستاكانەوە لەسەر سایتی زانكۆ دابنرێت.

 

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.ریبوار عمر حسن

زانست

Rebwar.hassan@su.edu.krd    

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ئازاد شكور صالح

ياسا

Azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنيات

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د.نارین محمد ولی

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

م.ى. دلدار علي عثمان

زمان

sherwanidildar@gmail.com

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م.ى.ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

14

م.ى.توانا یحی خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

 

15

م.سيڤان عمر حميد

په‌روه‌رده‌

Sevan.majed@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

م.ى.كانياو اسماعيل محمود

كشتوكال

Kanyaw.mahmud@su.edu.krd

18

م.ديارى مسعود خليل

ياسا وزانسته‌ سياسيه‌كان

dyaree.khalil@su.edu.krd

 

19

د.فاطمة رشيد حسن

په‌ره‌پێدانى پرۆگرام

fatimah.hassan@su.edu.krd

 

20

د.عمر ابراهيم عزيز

ئه‌ده‌بيات

omar.azeez@su.edu.krd

 

21

د. وند خالص علي

په‌روه‌رده‌

wand.ali@su.edu.krd

 

به‌م شێوه‌يه‌ دواى (دوو) كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

     بڕیاردەری لێژنە       

                      پ.د.نبیل عادل فخری

                   بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

كۆنووسی (یەكەم) 2016-2017

posted Nov 27, 2016, 2:57 AM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (یەكەم) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەڵاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016- 2017

ڕێكەوت: چوارشەممە 9/11/2016       

كات: 10ی سەرلەبەیانی            

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێز د. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتن و دەستخۆشی كۆششی لیژنەكان و ئەندامانی دڵنیایی جۆری كۆلیژەكانی كرد،  به‌تايبه‌تى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه‌ ئه‌م ساڵ پۆستى دڵنيايى جۆرى كۆلێژه‌كانيان وه‌ر گرتووه‌ و ده‌ست خۆشى و سوپاسى ئه‌و به‌رِێزانه‌ى كرد كه‌ ده‌ستيان له‌ پۆسته‌كانيان هه‌ڵگرتووه‌, پاشان یەكەمین كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێزان نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان بۆ ساڵی ئەكادیمی 2016-2017 ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانەی كە ناویان لە خوارەودا هاتووە، ئەم خاڵانی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌نجامى ساڵى رِابردوو كه‌ جێگاى دڵخۆشى بوو، و جه‌خت كرايه‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌و گازاندانه‌ى كه‌ هه‌يه‌ به‌زوترين كات.

دووه‌م: ده‌ستنيشان كردنى ڕۆژمێری ساڵنامەی ئەكادیمی 2016-2017 بۆ پرۆسەی دڵنیایی جۆریی كه‌ له‌ 1/6/2016 ده‌ست پێده‌كات تاكو 31/5/2017 بۆبه‌ژدارى كردن و هەڵسەنگاندن لە هه‌رسێ پڕۆسه‌كەى دڵنيايى جۆريى.

سێيه‌م: تيشك خستنه‌ سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌كانى ساڵى ڕابردوو دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو به‌مه‌به‌ستى پێشخستنى پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى.

چواره‌م: جه‌خت بكرێتىه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مامۆستايان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندن كۆرسبووك بۆ هه‌ر مادده‌يه‌ك بخرێته‌ به‌ر ديدى قوتابيان.

پێنجه‌م: له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پێشنيار كرا كه‌ هه‌وڵبدرێت لەو كۆلێژانەی كە تاقپیگەی كۆمپیوتەری لێیە و گونجاوە، پرۆسەی فيدباكى قوتابيان به‌شێوه‌ى ئونلاين ئەنجام بدرێت.

شه‌شه‌م: پێشنياركرا بۆ ئه‌م ساڵ لە پرۆسەی زانستخوازى به‌رده‌وام، جه‌خت بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته‌ ماموستا چالاكييه‌ زانستيه‌كانى جۆراو جۆر بێت و ته‌نها له‌يه‌ك بواردا كۆنه‌بێته‌وه.‌ ئه‌مه‌ش به‌ جياكردنه‌وه‌ى خاڵى داواكراو (به‌كارا) و (به‌به‌شداربوون)  بۆ هه‌ر چالاكييه‌ك.

حه‌وته‌م: جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ مامۆستا به‌رِێزه‌كان به‌ به‌كارهێنانى ئيمێڵى زانكۆ له‌ په‌يوه‌نديه‌كانيان وبه‌رده‌وام بوون له‌ به‌كارهێنانى پرۆفايله‌كانيان به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى چالاكيه‌ زانستيه‌كانى سالانه‌يان.

هه‌شته‌م: له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ پێشنيار كرا كه‌ سوپاس وپێزانين بدرێته‌ به‌و مامۆستا و كارمه‌نده‌ به‌ڕێزانه‌ى كه‌ كاريان كردووه‌ له‌ رانكى زانكۆكان له‌ ساڵى ڕابردوو.

شایستەبوون بە سوپاس وپێزانینی سەرۆكی زانكۆ

ز

Student feedback

Teacher portfolio

CAD

1

A*

A

A*

2

A*

A

A

3

A*

B

A*

4

A

A

A*

5

كاتێك لە فیدباك بەخشرابێت

A

A*

شایستەبوون بە سوپاس وپێزانینی ڕاگری كۆلێژ

ز

Student feedback

Teacher portfolio

CAD

1

A*

B

A

2

A

A

A

3

A

B

A*

4

كاتێك لە فیدباك بەخشرابێت

B

A*

5

كاتێك لە فیدباك بەخشرابێت

A

A

نۆيه‌م: گفتوگۆ كرا له‌سه‌رچۆنيه‌تى هه‌ژماركردنى و پێدانى سوپاس و پێزانين بۆ ئه‌و مامۆستا به‌رِێزانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى پرۆسەكاني دڵنيايى جۆريى خاڵەكانیان به‌رزه‌.

ده‌يه‌م: ئاماده‌كردنى هه‌ر بابه‌بەتێك كه‌ گرنگه‌ له‌ كۆلێژه‌كان به‌مه‌به‌ستى تاوتۆكردنى له‌ كۆيوونه‌وه‌ى داهاتوو.

يازده‌يه‌م: راسپاردنى به‌رِێز (م.هه‌رده‌وان مەحمود كاكەشێخ) بۆ ئاماده‌كردن پێشكەشكردنى سيمينارێك سه‌باره‌ت به‌ پێشخستنى سايتى زانكۆ بۆ ئه‌ندامانى دڵنيايى جۆرى.

دوازده‌: برِياردرا كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو له‌ رِۆژى سێ شه‌ممه‌ كات ژمێر (10) ى به‌يانى ئه‌نجام بدرێت.

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.حیدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ئازاد شكور صالح

ياسا

Azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنيات

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د.عبدالله شكور سردار

په‌روه‌رده‌

Abdulla.sardar@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د.جیهاد شوكر رشید

زمان

jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.ریبوار عمر حسن

زانست

 Rebwar.hassan@su.edu.krd    

13

د.نارین محمد ولی

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

14

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

15

م.ى.ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

16

م.ى.توانا یحی خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كات ژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

پ.ى.د. عوزير سعدى اسماعيل

بڕیاردەری لێژنە

پ.د. نبیل عادل فخری

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

كۆنووسی ( نۆیەم)

posted Jul 14, 2016, 4:53 AM by Hardawan Mahmoud   [ updated Jul 19, 2016, 2:46 PM ]

كۆنووسی ( نۆیەم) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی زانكۆی سەلاحەددین.

بەروار: سێ شەممە 14/6/2016.

 كات: 10 تا 12:00 ی سەرلەبەیانی.

شوێن: سەنتەری تەكنەلۆجیای زانیاری.

لیژنەی دڵنیایی جۆری زانكۆی سەلاحەددین نۆیەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا لە بەرواری 14/6/2016 كاتژمێر 10 سەرلە بەیانی بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانەی كە ناویان لە خشتەی خوارەودا هاتووە.

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د. طارق خضر حسن

ئاداب

Tarq.hassan@su.edu.krd

3

د. حیدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

4

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

5

د. طارق احمد رشید

ئەندازیاری.

tarik.rashid@su.edu.krd

6

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

7

د. زیرك فقی احمد

پەروەردە

zirak.ahmed@su.edu.krd

8

م. ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

9

د. جیهاد شوكر رشید

زمان

jihad.rashid@su.edu.krd

10

د. ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری.

amin.mohammad@su.edu.krd

11

د. شاهناز عبدالحمید حمد

پەروەردەی بنیات

shahnaz.hamad@su.edu.krd

12

م .ی چیای كمال سعدی

هونەرە جوانەكان

 

13

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

15

د.ریبوار عمر حسن

زانست

hijran.jabbar@su.edu.krd

16

م.ی كانیاو اسماعیل

كشتوكاڵ

kanyaw.mahmud@su.edu.krd

17

م.ی فنار فرید حنا

ICT

fanar.rofoo@su.edu.krd

18

بشیر عبدالرحمن عبدالله

ICT

basheer.akreyi@su.edu.krd

19

م.ی. هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئاداب

hardawan@su.edu.krd

20

م.ی رسول پیرداود احمد

پەروەردەی مخمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

سەرەتا بەڕێز پ.د. نبیل عادل فخری بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی كرد، لە پاشان ئەم خاڵانی خوارەوە تاوتۆكرا:

 یەكەم: باسی كێشەی سایتی زانكۆ كرا لە لایەن مامۆستایان گوایە هەندێك لە سایتەكان ناكرێنەوە، وە چۆن چارەسەر بكرێت .

 دووەم: پێویستە بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان بەیانی (15/6/2016) یاخود رۆژی یەك شەمەی داهاتوو (19/6/206) كۆبونەوە بكەن لە گەل بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشەكان بۆ ئاگاداركردنەوەیان لەسەر ئەنجامی كۆبونەوەی ئیمڕۆ

سێ یەم: بە مەبەستی زیاتر سوود وەرگرتنی مامۆستایان بۆ دروست كردنی سایتی زانكۆ بە زۆرینەی دەنگ ( 6 كۆلێژ لەگەل دوانەخستن بوو، وە 8 كۆلێژ لەگەل دواخستن بوو) بڕیار درا لێژنەی هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستایان دوا بخرێت بۆ رۆژی شەممە 25/6/2016 وە پێویستە لێژنەكان لەرۆژی یەك شەممە 26/6/2016 دەست بەكار بن.

چوارەم : جەخت كراوە لەسەر پێدانی دوایین فایلی سەبارەت بە زانستخوازی بەردەوام بۆ مامۆستایان كە بە ئیمیل رەوانە كراوە بە ناونیشانی Last Final CAD-2016.

پێنجەم: ئاگاداری بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشەكان بكرێتەوە لەسەر ووردبینی كردنی سایتی مامۆستایانی بەشەكانیان بۆ ئەوەی لە كاتی هەڵسەنگاندن كردارەكە ئاسان بێت،

شەشەم: هەر مامۆستایەك سایتی زانكۆی نەبێت لە هەگبەو زانستخوازی بەردەوام بی بەش دەبێت، وە بۆ بەرژەوەندی مامۆستایان ئەگەر سایتی كۆنیشی هەبێت بۆیان هەژمار بكرێت.

حەفتەم: بڕیار درا بەرواری (10/7/2016) دوا رێكەوت بێت بۆ ئەنجامەكانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

د. طارق خضر حسن

 بڕیاردەری لیژنە       

                      پ.د. نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

كۆنووسی ( هەشتەم)

posted Jul 14, 2016, 3:58 AM by Hardawan Mahmoud   [ updated Jul 19, 2016, 2:46 PM ]

كۆنووسی ( هەشتەم) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی زانكۆی سەلاحەددین.

بەروار: یەك شەممە 25/5/2016.

 كات: 10 تا 12:00 ی سەرلەبەیانی.

شوێن: سەنتەری تەكنەلۆجیای زانیاری.

لیژنەی دڵنیایی جۆری زانكۆی سەلاحەددین حەفتەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا لە بەرواری 25/5/2016 كاتژمێر 10 سەرلە بەیانی بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانەی كە ناویان لە خشتەی خوارەودا هاتووە.

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د. طارق خضر حسن

ئاداب

Tarq.hassan@su.edu.krd

3

د. حیدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

4

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

5

م.سەنگەر عوسمان محمد

یاسا

sanger.mohammad@su.edu.krd

6

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

7

د. زیرك فقی احمد

پەروەردە

zirak.ahmed@su.edu.krd

8

م. ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

9

د. جیهاد شوكر رشید

زمان

jihad.rashid@su.edu.krd

10

د. ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری.

amin.mohammad@su.edu.krd

11

م،توانا محمد علی

كشتوكاڵ

twana.alli@su.edu.krd

12

د. شاهناز عبدالحمید حمد

پەروەردەی بنیات

shahnaz.hamad@su.edu.krd

13

م.توانا یحی خچر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

14

د.اردوان مصگفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

15

د.هجران صنعان جبار

زانست

hijran.jabbar@su.edu.krd

16

م.ی كانیاو اسماعیل

كشتوكاڵ

kanyaw.mahmud@su.edu.krd

17

م.ی فنار فرید حنا

ICT

fanar.rofoo@su.edu.krd

18

بشیر عبدالرحمن عبدالله

ICT

basheer.akreyi@su.edu.krd

19

م.ی. هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئاداب

hardawan@su.edu.krd

سەرەتا بەڕێز پ.د. نبیل عادل فخری بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی كرد، لە پاشان ئەم خاڵانی خوارەوە تاوتۆكرا:

 یەكەم: جەخت كراوە لەسەر تەواوكردنی فۆرمی فیدباكی قوتابیان كە لە لایەنی دلنیایی جۆری زانكۆە شێر كراوە و راوانەی ئیمێلەكانی بەرپرسانی كۆلێژەكان كراوە، هەروەها سەبارەت بە پرسیارەكان لەسەر چەند پرسیار فیدبك ئەنجام دراوە .

 دووەم: دەربارەی زانستخوازی بەردەوام فایلیك ئامادە كراوە وە ڕوانەی ئیمێلی گشت بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان كراوە، وە لەسەر بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانیشە بیگیەینە بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشەكان تاوەكو بگات بە دەستی گشت مامۆستایانی بەرێز چ بە ئیمیل بێت یاخوود بە سی دی. وە پێویستە مامۆستایانی بەرێز پڕی كەنەوە وە وێنەیەكی بۆ ئیمێلی بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشەكان رە وانە بكەن، وە وێنەیەكی تریش سكان بكەن لە ناو سایتی خۆیان دادەنێن لە تابی حەفتەهەم (ACHIEMENTS) وە لە كۆتایی سوپاس و پێزانین لە (Add file) ئەپلۆدی دەكەن،وەسەبارەت بە بەڵگەكان پێویستە لەناو سایتیاندا ئەپۆلد بكرێت.هەروەها كورس بوك و محاچراتی پاوەرپۆینت دەبێت لەناو سایتیاندا ئەپۆلد بكرێت.

 سێ یەم: هەلسەنگاندنی هەگبەی پاریدەری ڕاگرو سەرۆك بەشەكان لەلایەن لێژنەیك دەبێت كە لە ڕاگرو پاریدەری ڕاگرو بەرپرسی دلنیایی جۆری كۆلێژ دەبێت.

چوارەم : دەربارەی چۆنیەتی هەژمار كردنی خالەكانی هەگبە بڕیار درا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

سەرۆك بەش:

 

                            ژماوە           خال               

ژمارەی سوپاس و پێزانین              1             2

                             2 یان زیاتر       4

35 نمرە

سزای زانستی و كارگێڕی وەرنەگرتووە       1            0

                            نە بوو           4

جۆری پرسیار و شێوازی تاقیكردنەوەكانی                  5  

گرنگی بەكات دەدات و لەكاتی خۆی ئامادەدەبێت              4

ئاستی زانستی مامۆستا (رای لیژنەی زانستی وەردەگیردرێت)        6

ئامادە بوون و هاوكاری بەش                          6

لەبەرچاوگرتنی وانەی زێدەكی لەبەش                    6

یان وانەووتنە و سەرپەرشتیاری خویندنی بالا

دلنیای جوری

 

ژمارەی ئەو سیمینارانەی ئەمساڵ پێشكەشی كردوون  1         3

                                 2یان زیاتر    5

35 نمرە

كردنی سایتی خۆی و ئهنجامدانی پرۆسە تازەكانی دلنیای جۆری     6

كۆرسبووكی ئەو بابەتانەی ئەمساڵ

گوتویەتیەوە پێشكەشی كردوووە                        6

جۆری ئەو سلایدانە و بەكارهێنانی رێگاو تەكنیكی

 نوێی وانەگوتنەوە                                6

 ئامادەبوونی سمیناو ورك شۆبەكان                      6   

هاوكاری ماموستا لیژنەی دڵنیای جۆری                    6

زانستی

 

ژمارەی ئەو كۆنفرانسانەی لە كوردستان و دەرەوە   1         4

30 نمرە

بەشداری تێدا كردووه

ژمارەی ئەو تۆژینەوانەی لە گۆڤارە مەحكەمەكانی   1        4

كوردستان بڵاوی كردۆتەوە

ژمارەی ئەوەتۆژینەوانەی لە گۆڤارە مەحكەمە     1         4   

جیهانیەكان بڵاوی كردۆتەوە

ژمارەی ئەو تۆژینەوانەی لە بەش تۆماری كردووە

و بەفعلی كاری تێدا دەكات                 1        4


ئەندامیەتی لەساندیكاو رێكخراوەكوردستانیەكان    1         1

                                2        2

ئەندامیەتی لەرێكخراوە جیهانیەكان          1         2

                                2         3

چالاكی خێرخوازی و راگەیاندنی                      4

كتێبی بڵاوكراوە(ئەكادیمی و نائەكادیمی)      1           5

بۆ هاندانی مامۆستایان بۆ ئەنجامدانی زاتستی و بەرەوپێشخستنی رەوتی زانست لە زانكۆ لێژنە ڕاسپاردەی زیادكردنی خاڵی زیاتر دەكات لە سەروی خاڵەكانی سەرەوە

1- بلاوكردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری Impact factor ی هەبێت      10 خاڵ

2- بەدەستهێنانی داهێنان Patent                                               10 خاڵ

3- وەرگرتنیGrant                                                            10 خال  

4- بەشداربوون لە كۆنفرانسی دەرەوەی وڵات                          10 خاڵ

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

د. طارق خضر حسن       

  بڕیاردەری لیژنە

                      پ.د. نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

 

كۆنووسی ( حەفتەم)

posted Jul 14, 2016, 3:54 AM by Hardawan Mahmoud   [ updated Jul 19, 2016, 2:46 PM ]

كۆنووسی ( حەفتەم) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی زانكۆی سەلاحەددین.

بەروار: یەك شەممە 17/5/2016.

 كات: 10 تا 12:00 ی سەرلەبەیانی.

شوێن: سەنتەری تەكنەلۆجیای زانیاری.

لیژنەی دڵنیایی جۆری زانكۆی سەلاحەددین حەفتەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا لە بەرواری 17/5/2016 كاتژمێر 10 سەرلە بەیانی بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانەی كە ناویان لە خشتەی خوارەودا هاتووە.

ژ

ناو

 كۆلێژی

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

2

د. طارق خضر حسن

ئاداب

3

د. ازاد شكور صالح

یاسا

4

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

5

د. زیرك فقی احمد

پەروەردە

6

م. ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

7

د. جیهاد شوكری رشید

زمان

8

د. ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری.

9

م.ی كانیاو اسماعیل

كشتوكاڵ

10

د. شاهناز عبدالحمید حمد

پەروەردەی بنیات

11

م.ی.توانا یحی خضر

هونەرە جوانەكان

12

م.ی. پاوان اصغر طالب

زانستە ئیسلامیەكان

13

م.رسول پیرو احمد

پەروەردەی مخمور

14

د. ریبوار عمر حسن

زانست

15

م. بارزان علی خچر

بەریوەبردن و ئابووری

سەرەتا بەڕێز پ.د. نبیل عادل فخری بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی كرد، لە پاشان ئەم خاڵانی خوارەوە تاوتۆكرا:

 یەكەم: جەخت كراوە لەسەر تەواوكردنی فۆرمی فیدباكی قوتابیان وە ڕوانە كردنی بە زووترین كات بۆ دڵنیای جۆری زانكۆ.

 دووەم: ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەل بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشە زانستیەكان بە مەبەستی ئاشنا بوون لەسەر بڕیارەكانی دلنیایی جۆری، تاوەكو ئەوانیش بیگینە مامۆستا بەرێزەكان..

 سێ یەم: ئاگاداری بەرپرسەكانی دڵنیای جۆری كۆلێژەكان كرایەوە كەوا 15/6/2016 دوا كاتە بۆ پركردنەوە كۆنفراس و توێژینەوە، هەروەها تۆیژینەوەكانی رەزامەندی بلاوكردنەوەیان وەرگرتوە بۆ رانكین نابێت بەلام بۆ زانستخوازی بەردەوام و هەگبە دەبێت

چوارەم : دەربارەی چالاكیەكانی مامۆستایان فایلیك ئامادە كراوە وە ڕوانەی ئیمێلی گشت بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان كراوە، وە لەسەر بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانیشە بیگیەینە بەشەكان وە هەماهەنك بن لەگەل سەرۆك بەشەكان بۆ پركردنەوەی، وە دوا كات بۆ وەرگرتنەوەی فایلەكە رۆژی چوارشەمم بەرواری 25/5/2016 .


پێنجەم : دەربارەی زانستخوازی بەردەوام فایلیك ئامادە كراوە وە ڕوانەی ئیمێلی گشت بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان كراوە، وە لەسەر بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانیشە بیگیەینە بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشەكان تاوەكو بگات بە دەستی گشت مامۆستایانی بەرێز چ بە ئیمیل بێت یاخوود بە سی دی. وە پێویستە مامۆستایانی بەرێز پڕی كەنەوە وە وێنەیەكی بۆ ئیمێلی بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشەكان رە وانە بكەن، وە وێنەیەكی تریش سكان بكەن لە ناو سایتی خۆیان دادەنێن لە تابی حەفتەهەم (ACHIEVEMENTS) و لە كۆتایی سوپاس و پێزانین لە (Add item) ئەپلۆدی دەكەن،وەسەبارەت بە بەڵگەكان پێویستە لەناو سایتیاندا ئەپۆلد بكرێت.

شەشەم: داوا كرا لە بەرپرسانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان لێژنەیەك پێك بهێنن بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی زانستخوازی بەردەوام و هەگبەی مامۆستایان، لێژنەكەش لەم ئەندامانە پێك دێت:

1-        یاریدەدەری ڕاگر بۆ كاروباری زانستی (ئەگەر نەبوو بەرپرسی خوێندنی باڵا)

2-       دڵنیایی جۆری كۆلێژ

3-       سەرۆك بەش

4-       دڵنیایی جۆری بەش،

حەفتەم : دەبی پرۆسەكانی زانستخوازی بەردەوام و هەگبە لە 15/6/2016 تەواو بوبێت، وە لە رۆژی یەك شەمم بەرواری 19/6/2016 لێژنەكە دەست بەكارەكانی بكات.

هەشتەم : بریار درا كەوا نمرەكانی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان لە هەگبەی مامۆستایان بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

1-       سەرۆك بەش  35%

2-       دڵنیایی جۆری بەش وكولێژ 35%

3-       پەرپرسی زانستی  30%

نۆیەم : ڕاسپاردەی ئەم پرسیارنەی خوارەوە بۆ هەڵسەنگاندنی هەگبە:

سەرۆك بەش:

 

                            ژماوە           خال               

ژمارەی سوپاس و پێزانین              1             2

                             2 یان زیاتر       4

35 نمرە

سزای زانستی و كارگێڕی وەرنەگرتووە       1            0

                            نە بوو           4

جۆری پرسیار و شێوازی تاقیكردنەوەكانی                  5  

گرنگی بەكات دەدات و لەكاتی خۆی ئامادەدەبێت              5

ئاستی زانستی مامۆستا (رای لیژنەی زانستی وەردەگیردرێت)        6

ئامادە بوون و هاوكاری بەش                          6

لەبەرچاوگرتنی وانەی زێدەكی لەبەش                    6

یان وانەووتنە و سەرپەرشتیاری خویندنی بالا

دلنیای جوری

 

ژمارەی ئەو سیمینارانەی ئەمساڵ پێشكەشی كردوون  1         2

                                 2         4

35 نمرە


كۆرسبووكی ئەو بابەتانەی ئەمساڵ گوتویەتیەوه پێشكەشی كردوووە                   4

جۆری ئەو سلایدانەی بەكاری هێناون                    4

بەكارهێنانی رێگاو تەكنیكی نوێی وانەگوتنەوە              4   

پرسیاری (80) پرسیاری پیشكەش كردووە.                4

زانستی

 

ژمارەی ئەو كۆنفرانسانەی لە كوردستان و دەرەوە   1         4

30 نمرە

بەشداری تێدا كردووه

ژمارەی ئەو تۆژینەوانەی لە گۆڤارە مەحكەمەكانی   1       4

كوردستان بڵاوی كردۆتەوە

ژمارەی ئەوەتۆژینەوانەی لە گۆڤارە مەحكەمە     1        4   

جیهانیەكان بڵاوی كردۆتەوە

ژمارەی ئەو تۆژینەوانەی لە بەش تۆماری كردووە   1        4

و بەفعلی كاری تێدا دەكات

ئەندامیەتی لەساندیكاو رێكخراوەكوردستانیەكان    1        1

                                2        2

ئەندامیەتی لەرێكخراوە جیهانیەكان          1         2

                                2         3

چالاكی خێرخوازی و راگەیاندنی                      4

كتێبی بڵاوكراوە(ئەكادیمی و نائەكادیمی)      1             5

 

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

د. طارق خضر حسن       

بڕیاردەری لیژنە

                      پ.د. نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

كۆنووسی (شەشەم)

posted Jul 14, 2016, 3:48 AM by Hardawan Mahmoud   [ updated Jul 19, 2016, 2:47 PM ]

كۆنووسی (شەشەم)ـەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی زانكۆی سەلاحەددین.

بەروار: یەك شەممە 8/5/2016.

كات: 10 تا 12:00 ی سەرلەبەیانی.

شوێن: سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆ.

بەئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ ( پ. ی. د. أحمد دزەیی ) و یاریدەدەری س.زانكۆ بۆ كاروباری زانستی بەڕێز پ. د. إبراهیم حمە رەش ) وە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانی ناویان هاتووە

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د. مها حسن بكر

ئاداب

Tarq.hassan@su.edu.krd

3

د. حیدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

4

م.ی. هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئاداب

hardawan@su.edu.krd

5

د. ازاد شكور صالح

یاسا

Azad.salih1@su.edu.krd

6

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

7

د. زیرك فقی احمد

پەروەردە

zirak.ahmed@su.edu.krd

8

م. ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

9

د. جیهاد شوكری رشید

زمان

jihad.rashid@su.edu.krd

10

د. ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

11

د. نارین محمد ولی

كشتوكاڵ

kanyaw.mahmud@su.edu.krd

12

م.ی كانیاو اسماعیل

كشتوكاڵ

kanyaw.mahmud@su.edu.krd

13

د. شاهناز عبدالحمید حمد

پەروەردەی بنیات

shahnaz.hamad@su.edu.krd

14

م.ی.توانا یحی خچر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

15

م.ی.رسول پیرو احمد

پەروەردەی مخمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

16

د. ریبوار عمر حسن

زانست

rebwar.hassan@su.edu.krd

17

م.ی فنار فرید حنا

ICT

fanar.rofoo@su.edu.krd

18

د. سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و ئابووری

Sanger.mohammad@su.edu.krd

19

بشیر عبدالرحمن عبدالله

ICT

basheer.akreyi@su.edu.krd

20

دلێر حاجی اغا علاءالدین

ICT

 

21

د.اردوان مصگفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

دوا بە دوای بەخێرهاتنی بەڕێزان سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری س.زانكۆ بۆ كاروباری زانستی لە لایان د. نبیل ەوە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ تیشكی خستە سەر گرنگی دڵنیایی جۆری لە پرۆسەی خوێندن كرد لە جیهان و لە كوردستان دا. دواتر تیشكی خستە سەر دوا پرۆژەی وەزارەت تایبەت بە رێزبەندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانی هەرێم. لەوبارەیەوە بەڕێزیان ئاماژەی بەوەكرد كە دەبێت گرنگی بدرێت بەم پرۆسەیە بۆ دەرخستنی ئاستی حەقیقی زانكۆكەمان. وە دەبێت ئەم پرۆژەیە لەلایەن دڵنیایی جۆری زانكۆ و كۆلیژەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ راگرایەتی كۆلیژەكان سەرۆكەیاتی بەشەكان جێبەجێ بكرێـت. وە ئاماژەی بە گرنگی كاراكردنی IT لە زانكۆ و كۆلیژەكان كرد.

لە پاشان دوو سیمینار پێشكەش كران یەكەمیان لایەن (م.ی. هەردەوان محمود كاكەشێخ) سە بارەت بە ئەلیكترون كردنی پڕۆسەكانی دڵنیایی جۆری، وە دوومیان لایەن ( م.ی فنار فرید حنا) سە بارەت بە National ranking وە فیدباكی قووتابی بە ئۆنلاین كردن

داوا كرا لە بەرپرسی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان فۆرمی ناوی مامۆستایان چەند زانیاریكی تری بۆ زیاد بكرێت وە ناوی مامۆستایان بە كوردی و ئینگلیزی هەروەها پۆست و ئەو زمانەی كە دیزانیت جگە لە زمانی دایك.

داوا كرا رۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆ كۆبونەوەیەك ئەنجام بدرێت بە ئامادەبوونی ڕاگرەكان و یاریدەدەری ڕاگرەكان و سەرۆك بەشەكان و بەرپرسی دڵنیای جۆری كۆلێژ و بەشەكان و ئای تی.

لەكۆتای   كۆبوونەوەكە داخرا.

 

د. طارق خضر حسن

بڕیاردەری لیژنە

پ.د. نبیل عادل فخری

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

1-10 of 15